فهلاح مستهفا: ئهگهر ئێران بنكهى موشهكى له ههرێم دانابێت ئهوه دهستتێوهردانه له كاروبارى ناوخۆى ههرێم
بانگھێشتنامەی ئێرانیان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە و بارزانیش رەزامەندی بۆ ئەو سەردانە پیشانداوە، بەڵام ھێشتا کاتی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران دیارینەکراوە.
K24 – ههولێر:
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگهياند، لەمدواییانەدا ژمارەیەک شاندی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان، بانگھێشتنامەی ئێرانیان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە و بارزانیش رەزامەندی بۆ ئەو سەردانە پیشانداوە، بەڵام ھێشتا کاتی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران دیارینەکراوە.
لەبارەی ئەو راپۆرتانەی باسی دروستکردنی بنکەیەکی مووشەکی دەکەن لەلایەن ئێرانەوە لە پارێزگای سلێمانی، فەلاح مستەفا دەڵێ ئەگەر ئەو راپۆرتانە راست بن، ئەوە دەستێوەردانی ئێرانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان.