رابه‌ری تاڵیبان: ناهێڵین له خاكی ئێمه‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك درووست بكرێت
له بری ئه‌وه‌ی پشت به بێگانه‌كان ببه‌ستین، با له ناوخۆدا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه رزگار بێت
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی، هه‌به‌توڵڵا ئاخوند زاده، رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت به گفتوگۆ بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، هه‌رچه‌نده له رووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه.
له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، ئاخوندزاده ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گوتی: له بری ئه‌وه‌ی پشت به بێگانه‌كان ببه‌ستین، با له ناوخۆدا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه رزگار بێت.
ئه‌م په‌یامه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ شه‌ممه (17ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، شاندی تاڵیبان له ده‌وحه له‌گه‌ڵ شاندی كابوڵ كۆبوویه‌وه.
ئاخوندزاده گوتیشی: ئێمه لای خۆمانه‌وه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كانمان، به‌ڵام لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، چاره‌سه‌ری ناوێت و كات ده‌كوژێت.
له سه‌ره‌تای ئایاری رابردوودا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كردووه و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا %85ی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه.
له باره‌ی سیسته‌می سیاسی و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا، هه‌به‌توڵڵا ئاخوندزاده رایگه‌یاند، ئێمه ئیماره‌تێكی ئیسلامی بنیاتده‌نێین و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی، ئابووری، سیاسی باش و به‌تینمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌بێت له ناویشیاندا ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان رێگه نادات خاكی ئه‌فغانستان بۆ درووستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كار بهێنرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس