چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێك له سزادراوانی ناو چاكسازی هه‌ولێر له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌واڵێكی ناڕاستی به كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن دابوو.. راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر زانیاری ناو هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له ماوه‌كانی رابردوودا یه‌كێك له سزادراوانی ناو چاكسازییه‌كه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌واڵێكی به ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن دابوو، كه زانیاری ناڕاستی له‌باره‌ی دۆخی ناو چاكسازییه‌كه‌ی له‌خۆ گرتبوو، هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا راستیی بابه‌ته‌كه ده‌خاته ڕوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر:
لەماوەی رابردوو یەکێك لە سزادراوانی ناو چاکسازی گەورانی هەولێر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لێدوانی بۆ کەناڵێکی راگەیاندن دابوو، بۆیە لێرەوە ئێمە دەمانەوێت روونکردنەوەیەك بدەین و سەرلەبەری ئەو زانیاریە ناڕاستانەی نێو ئەو لێدوانەی ناوبراو رەت بکەینەوە، بۆ ئەوەی راستی نەشێوێندرێت و رای گشتی لێ ئاگاداربێت، کە بابەتەکان بەم شێوەی خوارەوەن:
- لە چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئێستادا کەمتر لە (290) سزادراو بوونی هەیە پێچەوانەی ئەوەی ئەو سزادراوە باسی دەکات کە سەرووی 400 سزادراو بێت کە ئەم زانیاریە تەواو دوورە له راستی.
- دەربارەی ئەو سزادراوانەی کەوا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، خۆشبەختانە لەئێستادا قۆناغی کەرەنتین (14) رۆژیان تێپه‌ڕاندووه و تەندروستیان جێگیرە وەك هەموو سزادراوانی تر.
- بۆ زانیاری رای گشتی و خانەوادەی بەڕێزی سزادراوان، بە تایبەت لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر بنکەیەکی تەندروستی کە تاقیگە و دەرمانخانەیەکی تەواو لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ستافێکی تەندروستی بۆ زۆربەی بەشە پزیشکیەکان بوونیان هەیە و بەردەوام هەماهەنگن و لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەك مانگی سوور و خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر هێڵن بۆ زیاتر چاودێریکردنی باری تەندروستی و دەروونی سزادراوان و دابینکردنی پێداویستی بۆ سزادراوان.
- هەر لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر هەموو خزمەت گوزاریە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ سزاداراوان بەردەست کراون، وه‌ك بوونی مارکێت بۆ بەدەستخستنی پێداویستیەکانیان و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، پاڵپشت بەسیستەمی ساردی و گەرمی بە ستانداردی هەموو چاکسازیەکانی ناوچەکە و جیهان و لەگەڵ سێ ژەم خواردنی تەندروست لەژێر چاودێری لیژنەی تەندروستی، هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوام لە ئێستادا سزادراوان دەتوانن لە رێگەی تەلەفۆن پەیوەندی بە کەسوکاریانیانه‌وه بکەن و گرنگی تەواو بەلایەنی تەندروستی و دەروونیان دراوە.
راگەیاندنی چاکسازی گەورانی هەولێر
2021/7/18
H.B