محه‌مه‌د بن زاید جەژنە پیرۆزە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

لەو پەیوەندییەدا شێخ محەمەد بن زاید‌ پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید‌ ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی
نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید‌ ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید‌ ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا شێخ محەمەد بن زاید‌ پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنە پیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ جەنابیان و گەلی ئیمارات و بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.