بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە: دوو لیوای هاوبهش پێكدههێنرێت
بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت

K24 – ههولێر:
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش، (مرکز التنسیق المشترک) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، پێکبهێنرێت.
راشیگەیاند، بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە، ھێزەكانی ئامادەكردووە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت.
روونیشیکردەوە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە (كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ)، تا دێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەكەن، ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.
جەختیشیکردەوە، بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پرچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادەمان کردوون.
ک.ب