تا ئێستا له سهدا 15ى دانيشتوانى كهركووك كارتى نيشتيمانى دهنگدانيان دهركردووه
ئەمەش ھاووڵاتییانی نیگەران كردووە, ھەربۆیە داوای درێژکردنەوەی وادەکە دەکرێت.
K24 – ههولێر:
تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران کە بە بایۆمەتری ناسراوە, لە 20ی حوزهيران/ يۆنيۆى ئەمساڵ کۆتایی دێت, تا ئێستاش رێژەی لە سەدا پازدەی ھاووڵاتییانی نيشتهجێى کەرکووک سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنییان کردووە, بەوھۆیەشەوە قەرەباڵغییەکی زۆر درووستبووە و ئەمەش ھاووڵاتییانی نیگەران كردووە, ھەربۆیە داوای درێژکردنەوەی وادەکە دەکرێت.
ئەو ھاووڵاتییانە لە بەرەبەیانێکی زووەوە ھاتوون بۆ تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی خۆیان بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا مافییان نەفەوتێت.
ئەوان نیگەرانن لەو جەنجاڵییەی لە بنکەکان ھەیە ھۆکارەکەشی بۆ کەمی ژمارەی فەرمانبەر و نەبوونی ئەزموون دەگەڕێننەوە کە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانن وەکوو پێویست کارەکان رایی بکرێن.
ماوەی تەنیا 25 رۆژ ما بۆ پرۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران کە بە بایۆمەتری ناسراوە.
ھەربۆیە داواکارییەکی دیکەی ھاونشتیمانییان درێژکردنەوەی وادەی پرۆسەکەیە.
کوردستان 24 کێشەی ھاووڵاتيانى گەیاندە ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان, ئەوان بەشێک لە ھۆکاری ئەو فشارەی سەر بنکەکانییان بۆ کەمتەرخەمی ھاووڵاتییان گەڕاندەوە, لەھەمان کاتیشدا بەنیازن کارمەندی دیکە دابمەزرێنن و بەسەر بنکەکاندا دابەشی بکەن.
بڕیارە لە ساڵی 2017 و 2018 دوو پرۆسەی ھەڵبژادن لەعێراق ئەنجام بدرێت کە ھەریەکە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقە, ئەگەر بە پێی رێژەی بەشداربوونیش بێت لە پرۆسەی بایۆمەتری, کە تا ئێستا لەسەدا 15ی تێپەڕنەکردووە ئەوا هاووڵاتييهكى زۆر مافی دەنگدانییان دەسووتێ, ھەربۆیە پێشنییازی درێژکردنەوەی وادەکە خوستی کوردە پێشبینیش دەکرێت وادەکە درێژ بکرێتەوە.