په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان، داوا ده‌كات هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان له‌ په‌تای كۆرۆنا بپارێزن، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێستا رێژه‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

"بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.

لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە ، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.

جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"