كريستيانه‌كان داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌وڵه‌تى كوردستاندا ده‌كه‌ن

ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسییە كریستیانەكانی باشووری كوردستان دەڵێن: لەگەڵ ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام مەرجیان ھەیە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8eb2417f-c4f5-4ef5-9b85-d3ba7999d15a/kristyanakan%20u%20rifrandom.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسییە كریستیانەكانی باشووری كوردستان دەڵێن: لەگەڵ ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام مەرجیان ھەیە.

سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بەیت نەھرەینیش مەرجەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، لە كاتی ھەبوونی دەوڵەتی كوردستان، ئێمەش داوای ھەرێمێكی سەربەخۆ بۆ كریستیانەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەین.

ریفراندۆم لە پرسێكی تایبەت بە نەتەوەی كوردەوە بووەتە مژاری باسی ھاووڵاتیان و پێكھاتە كریستیانەكانی باشووری كوردستانیش.

حزبی دیموكراتی بەیت نەھرەین نەك تەنیا لەگەڵ ریفراندۆمدایە، بەڵكوو ئەوان خۆشیان بۆ قۆناغی دوای ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ئامادە كردووە.

دوای داگیركردنی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری لە لایەن چەكدارانی داعش، ژمارەیەكی زۆری كریستیانەكانی ئەو ناوچەیە ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوون، حكوومەتی ھەرێم لە بڕی حكوومەتی عێراق ھاوكاریكردن، كریستیانەكانیش ئەم ھاوكارییەی حكوومەت و ھاووڵاتیانی كوردیان لە بیر نەكردووە. بۆیە لەگەڵ ریفراندۆمدان.

ئێستا لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی 500 بۆ 700 ھەزار كریستیان دەژین، ژمارەیەك حزبی سیاسیش لە باشووری كوردستان نوێنەرایەتیان دەكەن. لەگەڵ زیاتر ھاتنە پێشەوەی پرسی ریفراندۆمیش بۆ سەربەخۆی كوردستان، كریستیانەكانیش ئامادەیی خۆیان دەڕبریوە بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم.