پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه‌: هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

مسعود بارزانی

19ـی تەمموزی 2021