پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
سهرۆك مهسعود بارزانی به بۆنهی هاتنهوهی جهژنی پیرۆزی قوربانهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی به بۆنهی هاتنهوهی جهژنی پیرۆزی قوربانهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانی دا هاتووه: هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مسعود بارزانی
19ـی تەمموزی 2021