3 ژن بۆ به‌رپرسی یه‌كه‌مى ناتۆ پاڵێوراون
پێویسته له قۆناغى داهاتوو ناتۆ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا به شێوه‌یه‌كى سیاسی چاره‌سه‌ر بكات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (بۆڵیتیكۆ)، چاپى ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، (3) ژنى سیاسی، بۆ پۆستى سكرتێری گشتى په‌یمانى باكووری ئه‌تڵه‌سى، كاندیدن، كه له ساڵى داهاتوو دیاریده‌كرێن.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاند، ماوه‌ى یاسایی یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری ئێستای ناتۆ، له (30 سێپتێمبه‌رى 2022)، كۆتایی دێت، له ئێستاوه گفتوگۆی جێگرتنه‌وه‌ى شوێنى ستۆڵتنبێرگ، له باره‌گاى سه‌ره‌كى ناتۆ، باس ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، بڕیار وایه ، له لووتكه‌ى ناتۆ، كه به‌نیازن له شاری مه‌درید بیبه‌ستن، كاندیده‌كان دیاری بكرێن، به‌پێى زانیارییه‌كان ئاماژه‌ى پێكراوه، ژنێك له داهاتوودا، ئه‌و پۆسته وه‌ردەگرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له قۆناغى داهاتوو، ناتۆ كاری سیاسی دەكات، به‌تایبه‌ت له بەرامبەر رووسیا، پێویسته كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كى سیاسی چاره‌سه‌ر بكەن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شیپێكرد، له‌نده‌ن، هه‌وڵ ده‌دات، كاندیدى خۆیان دیاریبكه‌ن، له‌و كاته‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا كشاوه‌نەته‌وه، به‌نیازن، تریزه ماى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى، بەریتانیا، بۆ پۆستى سكرتێری ناتۆ، دابنێن.
ک.ب