جوتیار عادل: رێگه به قۆرخكاری به‌نزین ناده‌ین
ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" وێڕای پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم جددییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین. گوتیشی: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه. سه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا رۆڵی هه‌بوو له بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوانمان. هه‌ر كاتێك ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت، متمانه به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه، جوتیار عادل گوتی: له سه‌ره‌تاوه به جددی كارمان بۆ ئه‌وه كرد، پێشینه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت دابه‌شكردنی مووچه بێت. داهات سنوورداره و بڕی پێویست بۆ مووچه زۆره. حكومه‌ت درێغی نه‌كردووه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی. ئێستا دوو گرفتمان هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست حكومه‌ت به‌شی مووچه و پێویستییه‌كانی حكومه‌ت ناكات. به روونی به هاووڵاتیانمان وتووه، پرۆسه‌ی چاكسازی له بواره جیاجیاكاندا به‌رده‌وامه. گرفتی دووه‌میش: گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بووه، كه له دوو مانگی رابردوودا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه.
گوتیشی: هیوادارین ناردنی 200 ملیاره‌كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بوون.
ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌فته‌یه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پشووه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه. ئێمه هه‌وڵی جددیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت و هیوادارین دۆخی داهاتوو باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جوتیار عادل باسی له ره‌وشی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی كرد و گوتی: ئه‌مه‌ی رووده‌دات، شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنایه. له لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێمان ده‌ركردووه، هه‌ر كاتێك خه‌ڵك پابه‌ند بێت، رێژه‌ی تووشبوون كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت و رێژه‌ی تووشبوون به‌رز بێته‌وه، ئێمه ناچارین رێكاره‌كان توندتر بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێمه‌وه. دوای گه‌یشتنی راپۆرت، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
جوتیار عادل، داوای له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ماسك ببه‌ستن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن، چونكه ئه‌و دوو رێكاره تاكه ده‌سته‌به‌ره بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
سه‌باره‌ت به نرخی به‌نزین، جوتیار عادل، گوتی: له چه‌ند رۆژی رابردوو، 100 تا 150 دیناری دیكه له نرخی لیترێك به‌نزین دابه‌زێندرا. به‌كارهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له ئاستی ناوچه‌كه تۆمار كردووه. رۆژانه 6 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌ستوتێنرێت و ته‌نیا یه‌ك ملیۆن لیتر له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
جوتیار عادل گوتیشی: رێگه ناده‌ین قۆرخكاری بكرێت. ئێمه دژی هه‌ر هه‌وڵێكین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكومه‌ت جددییه له‌و باره‌یه‌وه. دوو پلانمان پێویسته، یه‌كه‌میان نرخی نه‌وت دابه‌زێنرێت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و دووه‌م: به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت.