مەسرور بارزانی: هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا خەمباری کردم
رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە
K24 – هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە بارەی تەقینەوەکەی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا رایگەیاند، بە رووداوەکە خەمبار بووم.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئەوەی روویدا هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانمان بەبیردەهێنێتەوە لەسەر تەواوی عێراقییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەش پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە".
سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەدا هاوسۆزی حکومەتی هەرێم بۆ قوربانیانی رووداوەکەش دەردەبڕێت.
ئێوارەی رۆژی 19ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021، کە دەکاتە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان، تەقینەوەیەک لە بازاڕی وهحیلاتی ناوچەی سەدری بەغدا روویدا، به گوێرهی سەرچاوە بەرپرسەکان، لە تەقینەوەکەدا 36 كهس گیانیان لهدهستداوه كه دووانیان منداڵن، دەیان كهسی دیکەش بریندار بوون.
أحزنني الهجوم الشنيع الذي وقع الليلة في مدينة الصدر عشية عيد الأضحى.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) July 19, 2021
ما حصل يذكرنا بالتهديد المستمر الذي يشكله الإرهاب على العراقيين جميعاً والحاجة إلى تنسيق أوثق. إن حكومة إقليم كوردستان تتضامن مع الضحايا.
ا. م