شه‌ڕى فه‌لوجه پێ ده‌نێته حه‌وته‌م رۆژييه‌وه و هاووڵاتيانى فه‌لوجه ترسيان له حه‌شد هه‌يه
ترسی ئەوەیان ھەیە كه دوای ئازادكردنی ناوچه‌كه‌ش هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا نەبێت، حه‌شدی شه‌عبییش ده‌ستی سته‌مكاریان لێ نه‌پارێزن.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ شه‌شه‌م رۆژ، شەڕی ئازادكردنی فه‌لوجه له‌لایه‌ن هێزەكانی عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی مەدەنییش كه له‌و شاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن، ترسی ئەوەیان ھەیە كه دوای ئازادكردنی ناوچه‌كه‌ش هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا نەبێت، حه‌شدی شه‌عبییش ده‌ستی سته‌مكاریان لێ نه‌پارێزن.