شه‌ڕى فه‌لوجه‌ پێ ده‌نێته‌ حه‌وته‌م رۆژييه‌وه‌ و هاووڵاتيانى فه‌لوجه‌ ترسيان له‌ حه‌شد هه‌يه‌

ترسی ئەوەیان ھەیە كه‌ دوای ئازادكردنی ناوچه‌كه‌ش هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا نەبێت، حه‌شدی شه‌عبییش ده‌ستی سته‌مكاریان لێ نه‌پارێزن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/da6f03e9-28c2-40c4-9255-d62f47ea07be/Feloje%20Operasion.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بۆ شه‌شه‌م رۆژ، شەڕی ئازادكردنی فه‌لوجه‌ له‌لایه‌ن هێزەكانی‌ عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی مەدەنییش كه‌ له‌و شاره‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن، ترسی ئەوەیان ھەیە كه‌ دوای ئازادكردنی ناوچه‌كه‌ش هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا نەبێت،  حه‌شدی شه‌عبییش ده‌ستی سته‌مكاریان لێ نه‌پارێزن.