داعش به‌رپرسیارێتی گرته ئه‌ستۆ
هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی گرته ئه‌ستۆ، كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان.
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو، ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه و ژماره‌یه‌ك له میوانانی كۆشك و به‌رپرسانی وڵاته‌كه نوێژی جه‌ژنیان ده‌كرد.
دوای ته‌واوبوونی نوێژه‌كه‌یان، ئه‌شره‌ف غه‌نی، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرد و گوتی: تاڵیبان ده‌ریخست، هیچ ئیراده‌یه‌كی بۆ ئاشتی نییه.
گوتیشی: ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م جۆره كرده‌وانه بڕیار ده‌ده‌ین.
دوای هێرشه‌كه، رێكخراوی داعش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.