كچانی تۆپی ده‌ستی نه‌رویج ره‌تیانكرده‌وه بكینی له پێ كه‌ن و وڵاته‌كه‌یان پشتگیریان ده‌كات
یه‌كێتییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن سزایان ده‌دات
لیژنه‌ی رێكاره‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ تۆپی ده‌ست، كچانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویجی سزادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی كهناراودا، له بری بكینی شۆرتیان له پێكردبوو و رهتیانكردبوویهوه بكینی له پێ بكه‌ن.
سزایه‌كه 1500 یۆرۆیه بۆ هه‌ر كچه یاریزانێك، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتییه‌كه پێی وایه له میانی یارییه‌كانی ئاستی سێیه‌م له به‌رامبه‌ر ئیسپانیا كچانی نه‌رویج شۆرتیان هه‌ڵبژاردووه و ده‌بێت ئه‌و یارییه به بكینی و ستیانێكی بهرتهنگهوه به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر هه‌ڵبژارده‌ی كچانی نه‌رویج، یه‌كێتی ئه‌وروپایان بۆ تۆپی ده‌ست ئاگادار كردبوویه‌وه، كه ئه‌وان بكینی له پێ ناكه‌ن و به شۆرته‌وه یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن سزایان ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه، یه‌كێتی نه‌رویج بۆ تۆپی ده‌ست، پشتیوانی له كچانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، سزاداراییهكه ده‌بژێرین و شانازیش به‌و كچانهمانهوه ده‌كه‌ین، كه به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ گۆڕینی ئه‌و رێسایانه‌ی رێگره له‌وه‌ی كچان به شۆرته‌وه یاری بكه‌ن و ناچاریان ده‌كات بكینی له پێ بكه‌ن، له كاتێكدا پێویسته یاریزان به چ پۆشاكێك ئاسووده بوو، به‌و جۆره پۆشاكه یاری بكات.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، كچانی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر هاوتا دانیماركییهكهیاندا سه‌ركه‌وتن و بوونه براوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه و نه‌رویجیش به‌رامبه‌ر ئیسپانیا سه‌رنه‌كه‌وت و چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو و به میدالیای برۆنزی خه‌ڵات كران.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم