سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه‌يان تاوتوێ كرد
سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تێیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه له كاتێكى گونجاوى داهاتوودا پيشان دا.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.