هه‌رێم كه‌مال ئاغا: عێراق رووی له هه‌ره‌سه
حكومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت راپه‌ڕێنێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ده‌گوزه‌رێت، ره‌وشێكی ناته‌ندرووسته و حكومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت راپه‌ڕێنێت و عێراق متمانه‌ی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ده‌ستداوه.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری گوتی: ره‌وشی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی عێراق ئاسایی نه‌بووه و عێراق نه‌یتوانیوه متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت و له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش، متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: له رووی سیاسییه‌وه عێراق نه‌یتوانیوه متمانه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستبهێنێت، كه به‌شدار بوون له رووخانی به‌عس و هه‌روه‌ها له رووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه.
له باره‌ی گۆڕانكاری له پۆسته ئه‌منییه‌كانه‌وه، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتی: گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ئاسایین و ئێمه‌ش ئاگادار ده‌كرێینه‌وه. هه‌وڵدراوه به سه‌ربازگه‌كردنی به‌غدا نه‌بێته دیارده.
روونیشیكرده‌وه، شیعه و كورد و سوننه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی عێراقن. كاتێك سوننه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كرد، زیانی گه‌وره‌ی به پرۆسه‌ی سیاسی گه‌یاند. بۆ كوردیش هه‌ر وایه. ئه‌وه‌ی له كورد و سوننه كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی عێراق، پرسی ناوماڵی شیعه‌یه. ناڕه‌زایی خه‌ڵك له لوتكه‌دایه، هه‌ژاری بڵاو بووه‌ته‌وه. شارێكی وه‌ك ناسرییه یه‌كێكه له هه‌ژارترین شاره‌كان. ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و عێراق ئێستا له به‌رده‌م هه‌ره‌سهێنانی ئابووری و سیاسییدایه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتی: كابینه‌ی كازمی، دوای قه‌یران هات، دوو ئه‌ركی هه‌بووه، یه‌كه‌م شكۆی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه، كه نه‌یتوانی و عێراق له رووی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه پێشێلكاری ده‌كرێته سه‌ر و حكومه‌ت هیچی پێ ناكرێت. ئه‌ركێكی دیكه‌ی رێكخستن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، ئایا دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌توانرێت حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، كه رێگر بێت له هه‌ژموونی میلیشیاكان؟ له وه‌ڵامیدا، گوتی: پێم وایه تا چه‌ك به‌و جۆره به ده‌ست میلیشیاكانه‌وه بێت زه‌حمه‌ته.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌عریب له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، گوتی: به هه‌وڵی لیژنه‌یه‌كی نوێنه‌ران، بڕیار بوو، گرێبه‌سته كشتووكاڵییه‌كان نوێ نه‌كرێنه‌وه. لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بوو، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی لیژنه‌كه‌ی زۆر دواخست. ئێستا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان راگیراوه. جێگری پارێزگار، راكان جبووری هه‌وڵی زۆری دا، زیاتر له‌وه‌ی كردوویه‌تی كار بكات، به‌ڵام رێگری لێكرا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا كراوه، راگرتنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كشتووكاڵییه‌كان بووه، كه پێشتر بۆ عه‌ره‌بی هاورده كراوون.