چۆن بزانین پێگاسووس هاکی نەکردووین
گومان ده‌كرێت لایه‌نى ئیسرائیلى ئه‌و ژمارانه‌ى دیاریکردبێت تاوه‌كو هاك بكرێن له نێویاندا (17) ئاژانسى میدیایی وەک رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى و گاردیانی بەریتانی و واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێو ده‌وڵه‌تى، هاككردنى(50) هه‌زار ژمارە مۆبایلى له جیهان، راگه‌یاند، كه له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پێگاسووسی ئیسرائیلى، ژماره‌ى مۆبایلی زۆربه‌ى سه‌رۆكى وڵاتان و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى سیاسی، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا، هاك كردووە.
ماڵپه‌ڕى(theverge)، ئاماژه‌یپێكرد، له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت، ده‌توانرێت بزانین، ئایا مۆبایله‌كه‌ت هاك كراوه، یاخود نا؟ كه پێویستى به ئارامگرتن و كات هه‌یه، ئه‌ویش له رێگه‌ى سیستمى (IOS)، كه زۆر به چاكى له‌سه‌ر سیستمى ئه‌ندرۆید، كار ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ده‌توانرێت لە رێگەیەوە بزانین، مۆبایله‌كه‌ت هاك كراوه یاخوود نا، بریتین له:
هەنگاوی یەکەم، پێكبهستنى مۆبایله‌كه‌ت به كۆمپیوتهرێكەوە، كه لە رێگەی تایبه‌تمه‌ندى(Finder)، بۆ دروستكردنى یه‌ده‌گى (Backup)، تاوه‌كو ته‌واوى دۆسیه‌كانى وێنه و بەرنامهكانى ناو مۆبایل بگوازرێته‌وه بۆ نێو کۆمپیوتەر، كۆپیه‌كى پارێزراویش لاى خۆت به ژماره‌ى نهێنى ههڵدەگریت، كۆپیه‌كى تریش، له‌سه‌ر (Desktop)ى كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت.
هه‌نگاوى دووه‌م، دابه‌زاندنى پِۆگرامى (ئه‌منستى)، تایبه‌ت به گه‌ڕان و ئاشكراكردنى چالاكییه‌كانى پێگاسووس.
هه‌نگاوى سێیه‌م، دابه‌زاندنى به‌رنامه‌ى (ئێكس كۆد)، دیاریكردنى زمانى به‌رنامه‌كه بە (Python3)، ئه‌میش، له رێگه‌ى پرۆگرامى هۆمبڕۆ، ده‌كرێت.
هه‌نگاوى چواره‌م، به‌كار خستنى پڕۆگرامى ئه‌منستى، به‌دواداچوون بۆ رێنماییه‌كان، بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ى كۆپییه‌كى ئه‌رشیفى نێو مۆبایل، له رێگه‌ى پڕۆگرامی(pegasus.stix2)، گه‌ڕانێك له نێو دۆسییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هاك كرابێت، ئه‌وا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك نیشانده‌دات، كه چالاكییه‌كى گوماناوى له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هیچ هۆشدارییهكى نیشان نه‌دا، ئه‌وه ماناى ئه‌وه ناگه‌ینێ، كه مۆبایله‌كه‌ت به رێژه‌ى سه‌د له سه‌د، رزگاری بووه له سیستمى هاك، چونكه هاككه‌ره‌كان، ده‌یان رێگه به‌كار دێنن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسه‌وارى هاككردن نیشان نه‌درێت.
رێكخراوى(فۆڕ بیدن ستورێز) و رێكخراوى لێبوردنى نێو ده‌وڵه‌تى، هاككردنى (50) هه‌زار ژماره‌ى مۆبایلى له‌سه‌ر ئاستى جیهان راگه‌یاند، گومان ده‌كرێت، لایه‌نى ئیسرائیلى ئه‌و ژمارانه‌ى دیارکردبێت، تاوه‌كو هاك بكرێن، له نێویاندا، (17) ئاژانسى میدیایی، وەک، رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى، گاردیانی بەریتانی و واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى.
له‌مباره‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل، رایگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و مۆبایلانه نین، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (ئێن ئێس ئۆ و پێگاسووس)، هاككراون.
سەرچاوە: الحرة
ک.ب