ئێران... نرخی نان سێهێندە بەرز دەبێتەوە
له شاره گه‌وره‌كانى ئێران هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى دروستكردنى نان به رێژه‌ى %50 زیادیكردووه

K24- هه‌ولێر:
قه‌یرانى نان، ناونیشانى كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه، كه كۆماری ئیسلامى ئێران رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، چاودێران ئاماژه‌یان بۆ كردووه، له ئێستادا ئێرانییه‌كان، نان به نرخێكى زۆر گران ده‌كڕن، ئارد له كۆگاكانى ئێران به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بڕیاریدا، ئارد به نانه‌واخانه‌كان، نه‌دات.
لقى (یه‌كێتى نانهواخانەكان)، له ئێران، كه بریتین له (8)هه‌زار ئەندامی نێوخۆیی، رایگه‌یاند، نرخى نان گران ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران، ئارد به نانهواخانەکان نادات.
بڕیاری یه‌كێتى نانهواخانەكانى ئێران، دواى ئه‌وه دێت، حكومه‌تى ئێران، به نهێنى نرخى ئارد و خوێى و سووته‌مه‌نییه‌كانى، گران كردووه.
سه‌رۆكى نانه‌واخانه‌كانى ئێران، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی، له تویته‌ر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له شاره گه‌وره‌كانى ئێران، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى دروستكردنى نان، به رێژه‌ى (%50)، زیادیكردووه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش، حكومه‌تى ئێران، پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نانى بۆ سێ هێنده كردبوو، دواى ئه‌وه‌ى نرخى توومه‌ن له‌و وڵاته، دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیووه.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئێرانییه‌كان دژى بڕیاری گرانکردنی نان، وه‌ستانه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تیان، بە پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاره‌كانى، وه‌سفكرد.
له‌مباره‌وه، گۆڤارى (بهوایا)ی ئابووری لە ئێران، رایگه‌یاند، ناكرێ گاڵته به نانى خه‌ڵك بكرێت، چونكه نان، خواردنى سه‌ره‌كى گه‌لى ئێرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات، ته‌قینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئێران، رووده‌دات.
چاودێرانى ئابووری ئێران، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت، له‌م رێگه‌وه، كۆنتڕۆڵى هه‌موو ئه‌و كه‌ل و په‌لانه بكات، كه نرخیان لە بازاڕ به‌رز بووه‌ته‌وه.
سەرچاوە: سکای نیوز
ک.ب