ئايا نه‌وه‌ى نيانده‌رتاڵه‌كان پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى ره‌چه‌ڵه‌كى خۆيان ده‌كه‌ن

لە فەرەنسا لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەسەر ئەشكەوتێك كراوە، پیشانی دەدات، كە مرۆڤی نياندەرتاڵ زۆر لەوەی كە پێشبینی دەكرا ھۆشێكی بەرز و مێشكێكی باشیان ھەبووە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f486c98c-789a-4b61-8818-6d95deaf8dc5/Niandertal%20u%20Serbexoi%20kurd.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە  فەرەنسا لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەسەر ئەشكەوتێك كراوە، پیشانی دەدات، كە مرۆڤی نياندەرتاڵ زۆر لەوەی كە پێشبینی دەكرا ھۆشێكی بەرز و مێشكێكی باشیان ھەبووە. ئەوان كە رەچەڵەكی مرۆڤی ئێستا بوون زیاتر لە دوو سەد ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە لە كوردستاندا ژیاون.

لە قۆڵایی ئەشكەوتی برۆنیكل, لە باشووری فەرەنسا شوێنێكی سەرسوڕھێنەر دۆزراوەتەوە، بە سەدان دڵۆپە لە سەر رووی ئەم ئەشكەوتە لەسەر یەك كەوتوون و بازنەی بەردینیان پێكھێناوە، كاتێك ئەمانە پێش سی ساڵ دۆزرانەوە پێشبینی دەكرا، مێژووەکەی بۆ پەنجا ھەزار ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە، بەڵام شێوازی نوێی توێژینەوە مێژووییەكان پیشانی دەدەن كە زۆر لەوە كۆنترن و پێشبینی دەكرێت دروستكراوی نیاندرتاڵەكان بووبن، شارەزایان پێیان وایە ئەمە كارێكی ھەرەوەزی بووە و پێكەوە ئەنجامیان داوە.

نیاندەرتاڵەكان كە جۆرێكی جیاوازی مرۆڤەكان بوون نزیكەی 250 ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە كوردستان ژیاون و گەشەیان كردووە، ئەشكەوتی شانەدەریش لە باكوری شاری ھەولێر یەكەم شوێنی ئەو جۆرە مرۆڤانە بووە كە دواتر بەرەو ئەوروپا و شوێنەكانی دیكە چوون، یەكەم كەسیش بوون كە کەلوپەلییان دروست كردووە.

نیاندەرتاڵ، ئەو مرۆڤەی كە تا ئێستا نەوەكانیان لە كوردستان بەدوای مافەكانیان دەگەڕێن و دەیانەوێت وڵاتێكی سەربەخۆی ھاوشێوەی ئەشكەوتە كۆنەكانیان ھەبێت، بەڵام ئەوان پێویستیان بە ھاوكاری و پشتگیری ئەرووپیەكان ھەیە، ئەو ئەروپیانەی كە بە نەوەی نیاندەرتاڵەكان دادەنرێن، دەبێت چاوەڕێ بكرێت ئایا ئەوروپیەكانیش ھاوشێوەی نیاندەرتاڵە كۆنەكان ھاوكاری رەچەڵەكی خۆیان دەكەن یان نا؟