كۆرۆنا له عێراق.. جارێكی دیكه ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه بۆ سه‌رووی 9 هه‌زار حاڵه‌ت هه‌ڵكشا
به‌هۆی په‌تاكه 55 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 38 هه‌زار و 197 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 9 هه‌زار و 147 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه 943 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 55 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زار و 492 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 552 هه‌زار و 648 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 287 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 411 هه‌زار و 29 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 123 هه‌زار و 332 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 772 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 326 هه‌زار و 225 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.