له كوردستان 24ـه‌وه شوێنی بكوژه‌كه‌ی جۆرج فلۆید ببینه
وه‌زاره‌تی چاكسازی بڕیاریداوه، شۆڤین به ته‌نیا له زیندانێكی تاكه‌كه‌سی بمێنێته‌وه
K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
یه‌كه‌مین وێنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و زیندانیكردنی (دیرك شۆڤین) و شوێنی زیندانیكردنی بڵاوكرایه‌وه، كه به تۆمه‌تی كوشتنی جۆرج فلۆید، سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 22 ساڵ به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا.
رۆژی 25 ی ئایاری 2020 دوكاندارێك له شاری مه‌نیئاپڵس له ویلایه‌تی مینیسۆتا دوای وه‌رگرتنی 20 دۆلاریساخته له هاوڵاتییه‌كی ره‌شپێست به‌ناوی جۆرج فلۆید، ته‌له‌فۆن بۆ 911 ده‌كات و پۆلیس ده‌گاته شوێنه‌كه بۆ قۆڵبه‌ستكردنی جۆرج فلۆید. به‌ڵام له‌كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا، له‌ژێر ده‌ستی دیرك شۆڤین، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مه‌نیئاپڵس گیانی له‌ده‌ستدا و به‌هۆیه‌وه دوای زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان، رۆژی 25ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، سزای 22 ساڵ و نیو زیندانی به‌سه‌ر شۆڤیندا سه‌پێندرا.
وێنه نوێیه‌كه‌ی شۆڤین له نێو زیندانی چاكسازی مینیسۆتا له ئاوك پارك هایتسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه مینیسۆتا ده‌یلی، له‌گه‌ڵ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی په‌سه‌ندی شۆڤین له زیندان، پێده‌چێت شۆڤین له‌ژێر چاودێرییه‌كی دیكه‌دا 7 ساڵ و نیو له‌سزاكه‌ی به‌ر لێخۆشبوو‌ن بكه‌وێت.
شۆڤین له زینداندا له به‌شێكی تایبه‌ته و به‌ته‌نیا و له‌ژێر پاسه‌وانییه‌كی تونددایه، چونكه تاوانباره به كوشتنی نه‌خشه‌بۆدانراو له پله‌ی دوو و سێ.
به‌رپرسێكی زیندانه‌كه به رۆژنامه‌ی "ستار ترێبیۆن"ی گوتووه: "شۆڤین به‌ر له حوكمدانی له‌ژێر پاسه‌وانییه‌كی وا تونددا نه‌بووه". ده‌شنوسێت: "دۆخی زیندانی له ویلایه‌تی مینیسۆتا به‌و توندییه نییه و زیاتر ئامانج ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌یه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له دوای هاتنی شۆڤین بۆ ناو زیندانه‌كه رێوشوێنه‌كان توندتر بوون".
له زیندانی چاكسازی مینیسۆتا له ئاوك پارك هایتس، كاتێك ئه‌و زیندانیانه‌ی سزاكانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه و ده‌برێنه ئه‌و شوێنه و به‌كاركردنه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كرێن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، شۆڤین به‌ته‌نیا و بێكار هێڵدراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی چاكسازی بڕیاریداوه، شۆڤین به ته‌نیا له زیندانێكی تاكه‌كه‌سی بمێنێته‌وه، دوور له هه‌موو زیندانییه‌كانی دیكه.
H.B