ئێران داوایەکی له ئه‌مه‌ریكا كردووه
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به بڕیاری تاكه كه‌سی له‌م رێكه‌وتنه بكشێته‌وه

K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، بڵاویكرده‌وه، ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كردووه، هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كى دیكه له رێكه‌وتنى نێوانیان، دەبێت بە رەزامەندی نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان بێت.
ئه‌و رۆژنامه روونیكرده‌وه، ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كردووه، به ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌توانێت له چوار چێوه‌ى رێكه‌وتنى تایبه‌ت به دۆسیه‌ى ناووکی، به مه‌رج بكشێته‌وه، چونكه كاتى خۆی دۆناڵد تره‌مپ به بڕیارێكى کەسی خۆی، له‌و رێكه‌وتنه، كشایه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه، راشیگه‌یاند، ئه‌و شێوازه‌ى بڕیاردان، نایاساییه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ناتوانێت به بڕیاری تاكه كه‌سی، له‌م رێكه‌وتنه، بكشێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى پیران، بكرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری، كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وانه، له‌و شێوه رێكه‌وتنانه، بكشێنه‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، هاوشێوه‌ى باراك ئۆباما، بڕیاری كشانه‌وه‌ى ناخەنە به‌رده‌ستى ئه‌نجوومه‌نى پیران، چونكه ره‌نگه زۆرینه‌یه‌كى كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌و بڕیاره بخاته به‌رده‌م زۆرینه‌ی ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه ته‌سلیمبوونى ئیراده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌رپرسانى ئێران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ده‌ست بكه‌نه‌وه به گه‌ڕێكى دیكه‌ى گفتوگۆكانى نێوانى تاران و واشنتن، له‌مباره‌وه ئیداره‌ى بایدن موكوڕه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسیه‌ى ناووكى.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب