كۆرۆنا له عێراق.. ئاماری تووشبوونی رۆژانه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و رێژه‌ی زۆره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تۆمار بكرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 50 هه‌زار و 880 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 12 هه‌زار و 180 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و رێژه زۆره‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له عێراق تۆمار بكرێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 565 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 60 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 9 هه‌زار و 966 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 828 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 347 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 420 هه‌زار و 995 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 125 هه‌زار و 486 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 758 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 391 هه‌زار و 523 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B