شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆنا لە ئیتاڵیا دەدات
ژماره‌ى تووشبووان له یه‌كه‌كانى چاودێری چڕ له ئیتاڵیا به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه
K24 - هه‌ولێر:
به پێى زانیارییه‌كانى سندووقى (Gimbe) ئیتاڵى، كه چاودێری بارودۆخى كۆرۆنا ده‌كات، رایگەیاند، شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆنا، لە ئیتاڵیا دەدات.
ئه‌و سندووقه، روونیكرده‌وه، له نێوانى (21 تا 27ى ته‌مووز/یۆلیۆ)، ئیتاڵیا كه‌وتووه‌ته نێو شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆنا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌ى مردووان له‌م وڵاته، دووبارە به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، به‌ر له (15) هه‌فته، ژماره‌ى مردووان، ئاسته‌كه‌ى، دابه‌زیبوو، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، به رێژه‌ى (%68)، زیادیكردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ژماره‌ى تووشبووان له یه‌كه‌كانى چاودێری چڕ، له ئیتاڵیا، به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو، زیادیكردووه، قه‌ره‌باڵغیش له نه‌خۆشخانه‌كان، دروست بووه.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب