داوادهكرێت خهڵكى مهاباد به وێنهى كهبوودوهندهوه پێشوازى له رووحانى بكهن
لە کاتی سەردانی رووحانی بۆ شارهكهيان، بە هەڵگرتنی وێنەی محەممەد سدیق کەبوودوەند پێشوازیی لێ بکەن.
K24 – ههولێر:
کەمپەینی ئازادی بۆ کەبوودوەند داوا لە خەڵکی مهاباد دەکات لە کاتی سەردانی رووحانی بۆ شارهكهيان، بە هەڵگرتنی وێنەی محەممەد سدیق کەبوودوەند پێشوازیی لێ بکەن.
ژمارەیەک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە کەمپەینی ئازادی بۆ کەبوودوەندیان رێکخستووە لە راگەیەندراوێکدا داوایانکردووە خەڵکی مهاباد ئەگەر دەچنە پێشوازی سەرۆک کۆمار وێنەی کەبوودوەند و درووشمی ئازادی بۆ کەبوودوەند بەرز بکەنەوە و داواش لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن پشتیوانی لەم هەنگاوە بکەن.
ھاوكات ئەمڕۆ یەكشەممە لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی لاھای كوردانی ھەر چوار پارچەی كوردستان بۆ پشتگیریكردن لە كەبوودوەند كۆبوونەوە.
محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی زیندانیکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان کە ماوەی 9 ساڵە لە زیندانە، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کردنەوەی دۆسێیەکی نوێ لە دژی ناوبراو 21 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و بەو هۆیەشەوە ژیانی رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.