وەزارەتی تەندروستی: ھەفتەی داھاتوو ڤاكسین كارت بەردەست دەبێت
ئهوانهی ڤاكسینیان وهرگرتووه، دهتوانن ئهو كارته بهدهستبهێنن

K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتوو ڤاكسین كارت بەردەست دەبێت و لە ھەر پارێزگایەكیش نووسینگەیەك بۆ پێدانی ئەو ڤاكسین كارتە دەكرێتەوە.
حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و بەڕێوەبەری ئایتیی وەزارەتی تەندروستی بە كوردستان24ی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو رێنمایی بۆ پێدانی ڤاكسین كارت دەردەچێت، لە ھەر پارێزگایەكیش نووسینگەیەك بۆ پێدانی ئەو ڤاكسین كارتە دەكرێتەوە.
گوتیشی: ئەم ڤاكسین كارت-ە لە رووی ئهمنییهوه زۆر بەھێزە و ھیچ كەسێك ناتوانێت ھاكی بكات، لهگهڵ ئهوهش ھەموو داتاكانی ئەو كەسەی كە ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە تۆماركراوە.
سەرپەرشتیاری پۆرتاڵی كورد ڤاكس ئاماژهی بهوهش كرد، ھەر كەسێك ئەو ڤاكسین كارتەی وەرگربگرێت، ئەوا ئاسانكاری بۆ دەكرێت و لە ههندێك وڵات كەرەنتین ناكرێت، ھەر سێ جۆرەكەی ڤاكسین تۆمار كراوە، ھەر كەسێك كامه ڤاكسینی وەرگرتبێت، بۆ تۆمار دهكرێت.
راشگهیاند، ئەو كەسانەش تا ئێستا ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆماركردووە، گەیشتووەتە 415 ھەزار كەس.

د.ی