ھەوای سنە و كرماشان لە ھێڵی قەیران نزیك دەبێتەوە
كەشناسی ھەردوو پارێزگای سنە و كرماشان لە رۆژھەڵاتی كوردستان ھۆشداری دایە ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی نەچنە دەرەوە.
K24 – ههولێر:
كەشناسی ھەردوو پارێزگای سنە و كرماشان لە رۆژھەڵاتی كوردستان ھۆشداری دایە ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی نەچنە دەرەوە.
رێژەی خۆڵ و پیسی ھەوا لە ھەردوو پارێزگا گەیشتە ئاستی مەترسیدار و سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنە راگیران و لە ھەردوو پارێزگا داوا لە منداڵان و كەسانی بەتەمەن و نەخۆش كرا لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
بەڕێوبەری ئیدارەی ژینگەی كرماشان سورەیا قوربانی رایگەیاند، ئاستی ھۆشداری لە كرماشان گەیشتە 350 ئەوەش واتای نزیكبوونەوە لە ھێڵی قەیران دەگەیەنێت.
لە دوێنێوە كەش و ھەوای ئەو دوو پارێزگایە پیس و خۆڵاویە و تا ئێستاش بەردەوامە.