دوو نوێنه‌رى كورد گه‌يشته‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى ئێران

لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران، دوو ژنیش خۆیان پاڵاوتبوو، بەڵام دەنگیان نەهێنا.

K24 – هه‌ولێر:

لە هەڵبژاردنی کاتیی سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، عەلی لاریجانی وەک سەرۆک و دوو نوێنەری کوردیش بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، محەممەد قەسیم عوسمانی، نوێنەری شاری بۆکان و عەبدولکەریم حوسێن‌ زادە، نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدە، بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئێران، دەستەی سەرۆکایەتی لە سەرۆک و دوو جێگر و 6 سکرتێر و سێ چاودێر پێکدێت.

محەممەد قەسیم عوسمانی وەک چاودێر و عەبدولکەریم حوسێن زادەش وەک سکرتێر دەنگیان هێناوەتەوە.

لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران، دوو ژنیش خۆیان پاڵاوتبوو، بەڵام دەنگیان نەهێنا.

ئەمە یەکەمجارە دوو کورد بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران هەڵدەبژێردرێن.