عه‌لاوى بۆ تاران و واشنتن: ده‌ست له كاروبارى عێراق هەڵگرن
كاتى خۆی عێراقییه‌كانم ئاگادار كرده‌وه وڵات به‌ره‌و تایفییه‌ت ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى ئیئتلافى نیشتیمانى عێراقى، رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، پێویسته عێراقییه‌كان بڕیارى له‌باره‌وه، بده‌ن، ده‌بێت واشنتن و تاران ده‌ست له كاروبارى عێراق هەڵگرێت.
عه‌لاوى، دواى چه‌ند رۆژێك له كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه بڕیاره له (10ى تشرینى یه‌كه‌م)ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، روونیكرده‌وه، پێده‌چێت سیناریۆى ساڵى(2005) دووباره ببێته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك ئیئتیلاف داوایانلێكردم، بۆ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و پۆست، بێمه ریزی لیسته تایفییه‌كانى ئه‌وان، بۆیه ره‌تمانكرده‌وه، هه‌ر پله و پۆستێك، له ژێر سێبه‌ری تایفییه‌تدا بێت، ره‌تكراوه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتى خۆی عێراقییه‌كانم ئاگادار كرده‌وه، كه وڵات به‌ره‌و تایفییه‌ت ده‌چێت، كه هۆكارێك ده‌بێت بۆ دروستكردنى كووشتارێكى زۆر له عێراق.
ئاماژه‌یپێكرد، به‌داخه‌وه، ئه‌مڕۆ به راستگۆیی ئه‌وه راده‌گه‌ینم، ئه‌وان باسی چ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ن؟، به‌ره‌و چ ئاسۆیه‌كى ره‌ش و داخراو هه‌نگاو ده‌نێین؟، كاتێك دۆخى ئێستاى عێراق به‌و شێوه خراپه ده‌بینین، كه هاووڵاتى عێراقى، له دۆخێكى زۆر خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، ئایا ئه‌وه سه‌ركرده‌كانى عێراق وا ده‌كەن ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دۆخێكى خراپ هه‌نگاو بنێت، یاخوود لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانن، ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و وێرانه‌یی زیاتر بچێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به عه‌قڵ و مه‌نتیق بیری لێبكه‌ینه‌وه، عێراق به‌ره‌و شه‌ڕى ناوه‌خۆیی دەچێت، ئاستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له عێراق، به شێوه‌یه‌كى خراپ، داده‌به‌زێت.
عه‌لاوی، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران، باس له چ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ن، تا بڕیاڕى لەبارەوە، بده‌ن، بۆیه ده‌ست له كاروبارى نێوخۆیی عێراق هه‌ڵبگرن، عێراقییه‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى خۆیان ده‌ده‌ن.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب