سه‌لاحه‌دين به‌هادين له رێى كوردستان 24ه‌وه په‌يامێك ئاراسته ده‌كات
ئه‌ميندارى نوێى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، سه‌لاحه‌دين به‌هادين، له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه په‌يامێكى نوێى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و رايگشتى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى نوێى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، سه‌لاحه‌دين به‌هادين، له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه په‌يامێكى نوێى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و رايگشتى كرد.
دوێنێ له كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستاندا، سه‌لاحه‌دين به هادين به ده‌نگى 801 ئه‌ندامى كۆنگره‌كه، له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌ى هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بوبه‌كر كاروانى سه‌ركه‌وت و بۆ جارێكى ديكه له دواى چوار ساڵ له به‌جێهێشتنى ئه‌و پۆسته كرايه‌وه به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين ته‌مه‌نى له ريزى ئيخواندا به‌سه‌ر بردووه و له كۆنگره‌ى شه‌شه‌مدا بڕياريدا خۆى بۆ پۆستى ئه‌ميندارى حزبه ئيخوانييهكهى نه‌پاڵێوێته‌وه و دوور بكه‌وێته‌وه له كارى حزبى.
يه‌كگرتووى ئيسلامى له 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1994 له هه‌رێمى كوردستاندا ئيعلانى بوونى خۆى وه‌ك حزبێكى سياسى كرد و پێشتر له چوارچێوه‌ى رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازييدا كاريان ده‌كرد.
سه‌لاحه‌دين كوڕى مه‌لا محه‌ممه‌د بههائهدينه و له‌دايكبووى 1950 شارۆچكه‌ى تهوێڵهيه له ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان و بنه‌ماڵه‌كه‌يان له رووى ئاينييه‌وه ناسراو بوونه و باوكى مامۆستايه‌كى ناودارى ناوچه‌كه بووه.
هه‌ر له گه‌نجييه‌وه په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى ئيخوان موسليمين بووه و دواتر له ئۆردوگاى ئاواره‌كاندا له ئێران توانيويه‌تى بگاته ئاستى كه‌سى يه‌كه‌مى هێڵى ئيخوانه‌كان و دواى جيابوونهوهى باڵى مه‌لا سديق عه‌بدولعه‌زيز و دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى راپه‌ڕينى ئيسلامى ناوبراو زياتر ده‌ركه‌وت و وه‌ك كه‌سى يه‌كه‌مى ئيخوانه كورده‌كان له دنياى عه‌ره‌بييدا ناسێنرا.
ناوبراو له 1994ه‌وه به ره‌سمى تا كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كگرتوو، ئه‌ميندارى ئه‌و حزبه بووه و دواى چوار ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه‌ى له پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو، ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه وه‌ك ئه‌ميندار هه‌ڵبژێردرايه‌وه.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا هه‌وڵيدا وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى له ناوه‌نده سياسييه‌كاندا به تايبه‌تى له بوارى ئاشته‌وايى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رۆڵ ببينێت.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ى دانانى پارێزگارى سلێمانى له نێوان يه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا له مانگى ئايارى 2014 ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى خسته‌ڕوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى لايه‌نه‌كانى له سنوورى سلێمانى كرد.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌وڵه‌كانى چڕ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه خۆى رێكبخاته‌وه و ده‌نگى كۆنگره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو زامن بكات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى يه‌كگرتوو به تايبه‌تى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حزبه ئه‌نجامدا.
له رووى خوێندنه‌وه، سه‌لاحه‌دين به‌هادين ده‌رچووى دارموعهلمينه (1968 - 1979) و له نێوان ساڵانى 1971 تا 1981 وه‌ك مامۆستاى سه‌ره‌تايى راژه‌ى له قوتابخانه‌كاندا پێشكه‌شكردووه.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس يه‌كێك بوو له‌و 25 كه‌سه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كاتى حوكم بوو له عێراقدا و بۆ ماوه‌ى مانگێك سه‌رۆكايه‌تى ئهنجوومهنهكهى كرد. دواتر بووه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كاتى عێراق.
له هه‌ڵبژاردنى گشتيى 2009ى هه‌رێمى كوردستاندا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان و قادر عه‌زيز سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشان ليستێكى هاوبهشيان به ناوى ليستى خزمه‌تگوزارى درووستكرد و به‌يه‌كه‌وه به‌شدارييان له پرۆسه‌كه‌دا كرد و 13 كورسييان له كۆى 111 كورسييهى په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين له پۆلى ئه‌و رهوتهيه كه پێيان وايه پێويسته مۆركه ئاينييه‌كان به كارى سياسى و حزبايهتييهوه تۆخبكرێنهوه.
هه‌ر له كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى حزبه‌كه‌يدا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، دين و سياسه‌ت له‌يه‌ك جياناكرێته‌وه و بێ يه‌ك ناكرێت رێ بكه‌ن. ئه‌م ديدگايه له لايه‌ن ره‌وتى نوێى ئيسلامييه نوێگهرهكانهوه كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه و پێيان وايه ده‌بێت كارى بانگه‌واز و چاكهخوازى له كارى رووپامايانهى سياسى جيابكرێته‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه نزيكى سه‌لاحه‌دين به‌هادين له ئێرانه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئيخوانيبوونهكهى بووه‌ته جێى سه‌رنج.
ره‌نگه ئه‌و خاڵه بووبێته خاڵى به‌هێز بۆى به تايبه‌تى له ئێستادا كه هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران تا دێت له عێراق و به‌شێكى هه‌رێمى كوردستاندا روو له زيادبوون ده‌كات.
سه‌ركه‌وتنى ناوبراويش بۆ پۆستى ئه‌ميندارى ره‌نگه ناسنامه‌ى يه‌كگرتووى ئيسلامى بۆ داهاتوو ده‌ستنيشان بكات و له چوارچێوه‌ى ململانێ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا خۆى يه‌كلا بكاته‌وه، له كاتێكدا له چوار ساڵى ئه‌ميندارێتى محه‌ممه‌د فه‌ره‌جدا رێبه‌رايه‌تى يه‌كگرتوو نهيدهتوانى بوێرانه يه‌كهه‌ڵوێستى بنوێنێت و بۆ پرسه گرنگ و هه‌ستياره‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابهشدهبوو.