كونسوڵى ئێران له سلێمانى: تاران ريفراندۆم به مافى خهڵكى ههرێمى كوردستان دهزانێت
سهعدوڵڵا مهسعودیان کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەڵێ دیاریکردنی چارەنووسی هەر گەلێک لە دەستی خۆیاندایە
K24 – ههولێر:
سهعدوڵڵا مهسعودیان کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەڵێ دیاریکردنی چارەنووسی هەر گەلێک لە دەستی خۆیاندایە و ریفراندۆم و دەربڕینی رای خەڵک مافی سروشتیی هەر نەتەوەیەکە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە بە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەزانێت.
مهسعوديان گوتى: دیاریکردنی چارەنووسی هەر گەلێک لە دەستی خۆیاندایە نابێ رێگا بدەین هیچ هێز و وڵاتێک لە دەرەوەرا کاریگەریی لەسەر ئیرادەی نەتەوەیەک هەبێ. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆکە لە سووریا وەک راوێژکار بەشداریمان هەیە، تەنیا لەبەر ئەوەیە کە نەهێڵێن خەڵکی دیکە چارەنووسی خەڵکی سووریا دیاری بکەن. ئەوە خەڵکی ئەوێن دەبێ دیاری بکەن. ئەو بڕوایەشمان بۆ خەڵکی عێراق و بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق هەیە.
گوتيشى: ریفراندۆم و دەربڕینی رای خەڵک مافی سرووشتی هەر گەلێکە، مافی سروشتیی هەر نەتەوەیەکە، ئێمە بۆ دەبێ بێین و بڵێین دژی ئەوەین یا لەگەڵ ئەوەین. هەر جۆرە رادەربڕینێک کە دەستێوەردان بێ لە روانگەی ئێمەوە قەبووڵ ناکرێ.