ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هه‌ده‌په بێ باوه‌ڕ و زه‌رده‌شتين و هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه
هه‌ده‌په‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوايه له ئاينى ئيسلام لايانداوه و هه‌ڵگرى بيروباوه‌ڕى ئاينى ئێزديين، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى كوردى باكوور له پارته‌كه بته‌كێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه به دامه‌زرێنه‌رى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا ده‌ناسرێت، لە دوایین سەردانی بۆ شارى ئامه‌دى گه‌وره شارى باكوورى كوردستان، هه‌ده‌په‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوايه له ئاينى ئيسلام لايانداوه و هه‌ڵگرى بيروباوه‌ڕى ئاينى ئێزديين، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى كوردى باكوور له پارته‌كه بته‌كێنه‌وه.
دوێنێ ئه‌ردۆغان سه‌ردانى ئامه‌دى كرد و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى له ده‌ورى كۆبوونه‌وه و له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى كردن، رايگه‌ياند، ئەندامان و لایەنگرانی ھەدەپە لەسەر ئایینی زەردەشتن و بێ بڕوان به ئاينى ئيسلام.
له وه‌ڵامى ئه‌و وتانه‌دا، سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە). رەخنەی توندى لە ئه‌ردۆغان گرت و رايگه‌ياند، ئەردۆغان دەیەوێت جیاوازی لە نێوان ئایین و پێكھاتەكاندا بكات. ئەگینا لە ناو ھەدەپە، ئەرمەن و موسوڵمان، ئێزدی و سریانی ھەن و ئێمە ناتوانین بەھۆی بیروباوەڕی جودا جیاوازی لە نێوان مرۆڤەكاندا بكەین.
ئه‌و وتانه‌ى ئه‌ردۆغان له كاتێكدايه كه ناوبراو سه‌رۆكى وڵاتێكى فره ئاينزا و نه‌ته‌وه‌يه و به بێباوڕ له‌قه‌ڵه‌مدانى زه‌رده‌شتييه‌كانيش، كه له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى مێژووييدا به ئاينێكى كۆنى كورديى هه‌ژمار كراوه، جياكاريكردنه له نێوان هاووڵاتييان.