له رێگه‌ى كوردستان24ه‌وه ئێران هه‌بوونى بنكه‌ى سه‌ربازى له هه‌رێمدا ره‌تكرده‌وه
کونسووڵی كۆمارى ئيسلامى ئێران له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24 ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراندبێت.
K24 – هه‌ولێر:
کونسووڵی كۆمارى ئيسلامى ئێران له چوارچێوه‌ى سه‌ردانێكيدا بۆ باره‌گاى سه‌ركردايه‌تى سلێمانى پارتى ديموكراتى كوردستان، به مه‌به‌ستى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌دهه‌م بارزانى له پۆسته نوێيه‌كه‌يدا، له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24 ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراندبێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه، شه‌رقولئه‌وسه‌ت كه كۆپييه‌كى له هه‌ولێر چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه، بڵاويكردبوويه‌وه، ئێران له ناوچه‌ى سوورێنى سه‌ر به شارۆچكه‌ى سه‌يدسادق، بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى كردووه‌ته‌وه.
له به‌دواداچوونى كوردستان 24 بۆ ئه‌و هه‌واڵه، كونسوڵى كۆمارى ئيسلامى ئێران له سلێمانى هاته‌ده‌نگ و تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاشکرایە و هیچ شتێکی شاراوەیان نییە.
گوتيشى: ئێمە رەتی دەکەینەوە، نەک هەر ئێمە بەڵکوو راگەیاندنەکان و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستانیش بە توندی رەتیان کردەوە و ئەم هەواڵە بە تەواوی ناڕاستە و هیچ جۆرە بنکەیەکی سەربازیی شاراوە یا بنکەی سەربازی کە بیەوێت دەست لە کاروباری ئەم وڵاتە وەربدات هەرگیز کۆماری ئیسلامی شتی وای نەبووە و هەر جۆرە ئامادەبوونێکمان، شەفاف و یاسایی و بە رەزامەندیی بەرپرسانی فەرمیی حکوومەتی عێراق یا هەرێمی کوردستان دەبێت.
جه‌ختيشيكرده‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵه بە دڵنیاییەوە تەواو ناڕاستە. هاوکاریی ئێمە لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر ئاشکرایە و پێکەوە هەماهەنگی دەکەین و هەر جۆرە ئامادە بوونێکی سەربازی یا هاوکارییەکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو رێککەوتن و لێک تێگەیشتنانەدایە کە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا دەبێت و هیچ شتێکی شاراوەشمان نییە.