هێرشى كوله مهترسى قاتوقڕى له باكوورى كوردستان هێناوهته بهر باس
كولەی رەش و قاوەیی ھێرشێكی چڕ دەكەنە سەر ناوچەی میكسی سەر بە وانی باكووری كوردستان. دەگوترێ ئەو ھێرشەی كولەکان زیانێكی زۆری ماددی لەو ناوچەیە داوە.
K24 – ههولێر:
كولەی رەش و قاوەیی ھێرشێكی چڕ دەكەنە سەر ناوچەی میكسی سەر بە وانی باكووری كوردستان. دەگوترێ ئەو ھێرشەی كولەکان زیانێكی زۆری ماددی لەو ناوچەیە داوە.
نزیكەی 20 كیلۆمەتر دوری شارۆچكەی میكسی سەر بە شارى وانی باكووری كوردستان كلۆی رەش و قاوەیی ھێرشێكی چڕ لەكوێستانەكانەوە دەھێننە سەر گوند و گەڕەكەكانی كەناری باشوور و كشك چیلەری میكسی وان.
بانگەشەی ئەوە دەكرێ كە ئەو ھێرشە تاوەكو و ئێستا زەرهر و زیانێكی زۆری مادی بە خەڵكی دەڤەرەكە گەیاندووە.
تاوەكوو ئێستاش زیانەكان زیاتر لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵدارێتیدا دەبینرێن.
شوانێكی دەڤەرەكە پێشبینی مەترسی زیانی مەزنتر دەكات لەوەی ئێستا بەر دەڤەرەكەیان كەوتووە.
ئهو شوانه گوتى: سەرەتا لەكێوەكانەوە ھاتن، ھیچیان بۆ نەھێشتینەوە، نە كشتوكاڵ، نەمەڕ و ماڵات، ھەتا ھاتونەتە نێو ماڵەكانیشمانەوە، ئێستا بەخێو كردنی مەڕ ماڵاتیش بۆتە كارێكی سەخت.
ھاووڵاتیەكی دەڤەرەكەش مەترسی ھێرشەكە بەجۆرێك باس دەكات وەك بڵێی پێشتر زیانی لەدەست ئەو كلۆیانە بینوە و دەیان ناسێ وباس لەئاراستەكەشیان دەكات.
خەڵكی ئەو دوو گەڕەكە كە وەك گوندن و 20 كیلۆمەتر دووری ناوەندی میكسن رووبەڕووی زیانێكی زۆر بوونەتەوە و مەزەندەی ئەوە دەكرێ زیانەكان زیاتریش بن بەتایبەت ئەگەر رێگە چارەیەكیان بۆ نەدۆزرێتەوە.
ھەرچەندە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریش دەست بەكاربوونە و خەریكی دەرمانڕشتنن بەڵام تاوەكوو ئێستا ھیچ سەرەداوێكی كەمبوونەوە بەدی ناكرێ و شوانەكانی دەڤەرەكە دەڵێن بەھۆی كەمبوونەوەی رێژەی گیای دەڤەرەكە ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بكات ئەوا ئاژەڵەكانیان رووبەڕووی قات و قڕى دەبنەوە.