حزبى كۆمۆنيستى ئێران: تاران ده‌يه‌وێت له‌ سوورێنه‌وه‌ به‌ر به‌ چالاكييه‌ سه‌ربازييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بگرێت

پارتەکانی رۆژهەڵات پێیان وایە بۆ بەرگرتنە لە چالاکی یە سەربازيیەکانی پێشمەرگە و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکانیش بێ ئاگایی خۆیان لەو بارەیەوە پیشاندەدەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e0fbb411-e0ca-4c94-8e52-e9346b1ef0f1/ShaxiSuren.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لەبارەی دەنگۆی درووستکردنی سەربازگەیەكی گەورە لە شاخی سورێن لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پارتەکانی رۆژهەڵات پێیان وایە بۆ بەرگرتنە لە چالاکی یە سەربازيیەکانی پێشمەرگە و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکانیش بێ ئاگایی خۆیان لەو بارەیەوە پیشاندەدەن.

دەنگۆی ئەوە بڵاو بووه‌تەوە کە کۆماری ئیسلامی سەرقاڵی دروستکردنی سەربازگەیەکی گەورە و بنکەیەکی موشەکی یە، لە شاخی سورێن، بۆ بەدوا داچوونی هەواڵەکە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان کرد و جێگری پارێزگا بێئاگایی خۆی و دەزگا ئەمنیەکانی ناوچەکەی لە هەواڵەکە پیشان دا.

له‌ به‌رامبه‌ردا رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران دانی بە راستی هەواڵەکەدا نا، بەڵام بە رای ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکە ئامانج لەدروستکردنی سەبازگەکەی کۆماری ئیسلامی لە شاخی سورێن، بەرگرتنە لە جموجوڵە سەربازیەکانی پێشمەرگە ونەهێشتنی دیاردەی کۆڵبەری یە لە ناوچەکەدا.

شاخی سورێن لە دەڤەری شارەزوور، سەربە زنجیرە چیاکانی هەورامانە و(2548) مەتر لە ئاستی روی دەریاوە بەرزە، رۆژنامەی شرقولئه‌وسه‌ت لە ژمارەی 13696ى خۆيدا هه‌واڵی دروستکردنی سەربازگەیەکی گەورە ی بڵاو کردەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.