كوتله‌ى مواتن: عێراق چ سوودێك له دامه‌زراندنى بنكه‌ى ئێرانى له سلێمانى ده‌بينێت
، له كاتێكدا سلێمانی به‌شێكه له عێراق ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه سوودی بۆ عێراق چیه..
K24 – هه‌ولێر:
حه‌بیب تورفی، ئه‌ندامی كوتله‌ى مواتن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له پارێزگای سلێمانی به كوردستان 24ى پرسيارى ئه‌وه‌ى وروژاند، له كاتێكدا سلێمانی به‌شێكه له عێراق ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه سوودی بۆ عێراق چیه..
ناوبراو ره‌تیشیكرده‌وه كه ئاگاداری ورده‌كاریی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و شێوه‌یه بێت.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: من وه‌ك خۆم هیچ زانیارییه‌كم سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له سلێمانی نیه. سلێمانی به‌شێكه له عێراق كه‌واته چۆن به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بنكه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت یان حكومه‌ت ئاگاداره كه‌واته پرسیار ئه‌مه‌یه بۆچی بنكه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه داده‌مه‌زرێت. زه‌روره‌ت چیه. سوودی عێراق له‌مه‌دا چیه.. له راستیدا زانیارییه‌كان نادیارن.