سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق تاوتوێکرا

دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بەریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو  و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

 

Fly Erbil Advertisment