چه‌ند گوندێكی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان ڕزگار كران
ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوندی ،گه‌زه‌كان و توله‌به‌ند"یان له میحوه‌ری خازر كۆنترۆڵكرده‌وه.
له‌میحوه‌ری خازر ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان پێی ناوه‌ته ڕۆژ دووه‌مه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌شداری زیاتر له(5000) پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له ڕۆژی یه‌كه‌مدا توانرا 6 گوند له‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه كه كاكه‌یی و شه‌به‌ك نشینن و نزیكه‌ی دوو ساڵه ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی داعش له‌و ناوچانه‌دا هێرشیان ده‌كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و ناو به‌ناو به تۆپ و كاتیۆشا قه‌زای خه‌بات و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بۆردوومان ده‌كرد.
به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دوور ده‌خرێته‌وه.