پێشمه‌رگه ده‌چنه ناو گونده ئازادكراوه‌كانه‌وه
دوای پاككردنه‌وه‌یان له‌داعش پێشمه‌رگه گه‌یشتنه ناو گوندی توله‌به‌ند
هه‌ولێر- K24
پێشمه‌رگه چونه ناو گوندی توله‌به‌ند له‌میحوه‌ری خازر،پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ توانییان كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر ڕیگا و ناو گونده‌كان بووه‌ته هۆی هێواش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی پاكیان نه‌كه‌نه‌وه هێزه‌كان ناچنه ناو گونده‌كانه‌وه.
ئێستاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌چنه ناو ئه‌و گونده ڕزگاركراوانه كه گوند و ناوچه‌ی كاكهییهكانن و نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوون.