ھەرێمی كوردستان لە رێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە پێدانی نیشانە و مەدالیا رێكدەخات
به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك نیشان و مه‌دالیای فه‌رمی
K24- هه‌ولێر:
ھەرێمی كوردستان لە رێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە پێدانی نیشانە و مەدالیا رێكدەخات، ئەو پڕۆژە یاسایەش به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن نێردراوەتە پەرلەمان. به گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌و پڕۆژه یاسایه، ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك نیشان و مه‌دالیای فه‌رمی، له‌وانه (نیشانی نیشتمان، نیشانی ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان، نیشانی پێشمه‌رگه، مه‌دالیای به‌رخودان و قاره‌مانێتی) و له‌و چوار نیشان و مه‌دالیایه، یه‌كێكیان كه نیشانی پێشمه‌رگه‌یه، به كه‌سانی بیانی ده‌به‌خشرێت، كه له بواری مه‌ده‌نی و سه‌ربازی خزمه‌تێكی ناوازه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دكتۆر بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه گوتی: سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئه‌و پڕۆژە یاسایە دەكەن بە ناوی پڕۆژە یاسای مەدالیا و نیشان لە ھەرێمی كوردستان. پرۆژەكە له 14 ماددە پێكھاتووە، بەپێ ئەو پڕۆژەیاسایە لە ھەرێمی كوردستان چوار جۆر مه‌دالیا و نیشانە دەدرێن، ئەوانیش: "نیشانی نیشتمان، نیشانی ئاشتی و پێكەوە ژیان، مه‌دالیای قارەمانی و بەرخودان و نیشانی پێشمەرگە" ئەم نیشان و مهدالیایانە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە مەرسومی سەرۆكایەتی ھەرێم دەیانبەخشێت.
بەپێ ئه‌و پڕۆژە یاسایە، كە ھەرچوار میدالیاكە بەو كەسانە دەبەخشرێن، كە یاساكە دەیان گرێتەوە و به گوته‌ی عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، دوو ئیمتیازی ماددی و مەعنەویش به وه‌رگرانی ئه‌و مه‌دالیا و نیشیانانه ده‌به‌خشرێن و بەشداری مەراسیمە فەرمیەكانی ھەرێمی كوردستانیش دەكرێن، شێوە و نەخش و نیگاری ئەو مه‌دالیا و نیشانانە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دیاریان دەكات.
لە ماددەكانی یاساكەدا ئەو كەسانەی مه‌دالیا یان نیشانەكانیان پێدەدرێت، لە حاڵەتی ئەنجامدانی كەتنێك یان تاوانێك یان خیانەتێكی لە ھەرێمی كوردستان كرد، لیژنەیەكی سێ كەسی بڕیاری لێسهندنەوەی ئەو مەدالیایەی لەسەر دەدەن، ھەركەشێكیش نیشانە یان مه‌دالیا ساختە بكات، 5 تا 10 ساڵ سزای دەستگیركردنی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
H.B