كۆرۆنا له عێراق.. 75 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
نزیكه‌ی 10 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ به ڤایرۆسه‌كه تۆماركران و نزیك به‌و ژماره‌یه‌ش چاكبوونه‌وه راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار و 601 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 9 هه‌زار و 967 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 425 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 75 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 9 هه‌زار و 890 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 761 هه‌زار و 143 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 19 هه‌زار و 541 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 576 هه‌زار و 593 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 165 هه‌زار و 9 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 960 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 486 هه‌زار و 134 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.