سبهى رووحانى سهردانى مهاباد دهكات
ئەمڕۆ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە پارێزگای ورمێ و بڕیاریشە سبەی سێشەممە سەردانی شاری مەھاباد بكات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە پارێزگای ورمێ و بڕیاریشە سبەی سێشەممە سەردانی شاری مەھاباد بكات، سەردانی رووحانی بۆ پارێزگایەكی كوردستان لەكاتێكدایە لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدا رووحانی لە راگەیاندراوی ژمارە سێدا كۆمەڵێك بەڵێنی بەنەتەوە و شوێنکەوتەوانی مەزھەبەكانی ناوچەکە دابوو.
سهردانى رووحانى یەكەم سەردانە دوای 2 ساڵ، بۆ گەورەترین پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان. حەسەن رووحانی لەكاتی بانگەشەكردنی بۆ بوون بەسەرۆك كۆمار بە لەبەرچاوگرتنی ھەستی نەتەوەیی كوردان راگەیاندراوێكی وەكوو بەڵێن بە وتەی خۆی بە ئیتنیك و مەزھەب و ئایینزاكانی دیكە بڵاوكردەوە، كورد پێشوازییەكی باشی لە راگەیاندراوی ژمارە 3-ی رووحانی كرد و ئەوەش وایكرد لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەنگێكی باشی پێبدرێت.
لەو راگەیاندراوەدا ھەندێك بەڵێن دراون و لە ھەمووشیان گرنگتر جێبەجێكردنی ماددەكانی (3،12،15،19،22) ە، ھاوكات بەشداریپێكردنی ئیتنیك و مەزھەبەكان لە بەڕێوەبەری وڵات دامەزراندنی بەرپرسی ئیداری خۆماڵی و خوێندن بەزمانی دایكی (كوردی، ئازەری، عەرەب)، پاراستنی كولتوور و ئەدەبیاتی ئیتنیكەكان، پاراستنی مافی ئایین و مەزھەبەكانی دیكە، نەهێشتنی تێڕوانینی ئەمنی لەسەر ئیتنیك و مەزھەبەكانی دیكە.
رووحانی دوای ئەوەی بووە سەرۆك كۆماری سەید عەلی یونسی وەكوو یاریدەدری خۆی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە دیار كرد، ئێستا دوای دوو ساڵ رای جیاواز لەسەر بەڵێنەكانی ھەیە، ھەندێك دەڵێن گرفتە دەرەكییەكان و لە سەرووی ھەموویان رێككەوتنی ئەتۆمی كاتی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە نەھێشتووهتەوە و ھەندێكیش پێیانوایە حەسەن رووحانیش راگەیاندراوی ژمارە سێی تەنیا بۆ كۆكردنەوەی دەنگ لە كوردستان بووە و پێشوەختە بەرنامەیەكی بۆ جێبەجێكردنیان نەبووە.