كۆرۆنا له عێراق.. 65 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد و چاكبوونه‌وه‌ش به‌رزبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 34 هه‌زار و 266 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 7 هه‌زار و 610 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 256 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 65 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 10 هه‌زار و 78 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 768 هه‌زار و 753 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 19 هه‌زار و 606 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 586 هه‌زار و 671 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 162 هه‌زار و 476 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 54 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 503 هه‌زار و 335 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B