به‌م نزیكانه به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
نووسراوی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌یشته نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا

K24- هه‌ولێر:
نووسراوی خەرجکردنی 200 ملیار دیناره‌كه گەیشتە نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بەغدا و بڕیارە بەم نزیکانە ئه‌و بڕه پاره‌یه رەوانەی هەولێر بکرێت.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنی 200 ملیارەکە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و وێنەیەکیش ئاراستەی ئەوان کراوە و گوتیشی: بەم نزیکانە 200 ملیارەکە دەگاتە هەولێر.
فارس عیسا لەبارەی بەردەوامی هەناردی 200 ملیارەکەوە گوتی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تێکڕا دەنگیان بەم بڕیارە داوە و لەو باوەڕەدان، کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەغدا لە سەر ناردنی ئەم بڕە پارەیە بەردەوام دەبێت.
H.B