هه‌ولێر.. سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین به هاووڵاتیان ئێوارانیش ده‌كرێنه‌وه
ته‌ندروستی هه‌ولێر: خواستی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین زیادی كردووه
K24- هه‌ولێر:
دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی گەیشتنی ڤاکسینی زیاتر و زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین ئێوارانیش دەکرێنەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: نزیكه‌ی 150 نوخۆش له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر خه‌وێندراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دۆخی ته‌ندروستی 50 تووشبوو زۆر هه‌ستیاره.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تا ئێستاش كێرڤی تووشبوون به په‌تاكه روو له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام بهگێوێرهی پێشبینییه‌كان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌و ئاسته‌ی ئێستا به‌رزتر نه‌بێته‌وه و روو له داكشان بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له ئێستا زیاتر بوو، كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێویستییان به چاودێری چڕی پزیشكی هه‌یه.
H.B