له جه‌سته‌ی مرۆڤدایه و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كوژێ
ڕێگه له‌و ڤایرۆس و بهكتیریانه ده‌گرێت كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ
K24 – هه‌ولێر
زانایانی ئوسترالی ڕێگایه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی كوشتنی خانه شێرپهنجیهییهكان،به به‌كارهێنانی هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا خانه مردووه‌كانی ناو جه‌سته له‌ناو ده‌بات.
زاناكان به‌هۆی پرۆتینی " پاك " كه كوژهرێكی بایۆلۆژییه و خانه كۆنه‌كانی جه‌سته له‌ناو ده‌بات،ده‌گۆڕن بۆ دۆخێك كه كار له‌سه‌ر كوشتنی خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بكات.
له‌وباره‌یه‌وه " روس كلارك "یه‌كێك له لێكۆڵه‌رانی په‌یمانگای " واڵته‌ر وایه‌ڵز " بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی،خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی نوێ و ته‌واویان بۆ چالاككردنی پرۆتینی پاك دۆزیوه‌ته‌وه پرۆتینه‌كه له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئه‌كتیڤ ده‌كات.
پرۆتینی پاك له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه كۆنه‌كانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات و ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته نایه‌وێ دایده‌ماڵێ،به‌ڵام له‌وكاته‌ی كه ناتوانێ به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستێ،ڕێگه بۆ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان خۆش ده‌كات له‌ناو جه‌سته‌دا بڵاوببنه‌وه.
ئه‌و پرۆتینانه‌ی دیكه‌ی بۆ چالاككردنی پرۆتینی پاك به‌كاریده‌هێنن به BH3 ناسراوه پێشی ده‌خه‌ن و له قۆناغی داهاتوودا ده‌كرێت به ده‌رمان تا له‌ناو جه‌سته‌دا پرۆتینی پاك به ئاراسته و سوودی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان چالاك بكات.
به دووریش نازانرێ ئه‌و ده‌رمانه له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی نه‌مانی توانای به‌رگریی له‌ش به‌كاربێت و ڕێگه له‌و ڤایرۆس و بهكتیریانه بگرێت كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ...