وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

"بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوە بۆ ماوەی ژمێرەی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن"

تابلۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
تابلۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو ئاگادار دەکاتەوە، بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوە بۆ ماوەی ژمێرەی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.

لە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، تێیدا هاتووە "جەخت لەسەر ناوەڕۆکی نووسراومان ژمارە ( 1359) لە 24/2/2021 کە تایبەتە بە ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی بۆ دارایی 2020، تکایە بە زووترین کات پێداچوونەوە بۆ ماوەی ژمێرەی کۆتایی 2020 (الحسابات الختامیە) بۆ وەزارەت بنێرن".

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: "بەپێچەوانەوە هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەند نەبێت بە نەناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی (الحسابات الختامیە) تمویلی و گشت خەرجییەکانیان رادەگیرێت لەلایەن وەزارەتمان".

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی